ترمپ گرتەی ڤیدیۆی تەقینەوەیەکی گەورە بڵاودەکاتەوەو دەڵێت "زۆربەی فەرماندە سەربازییە ئێرانیەکانمان لەهێرشەکەی ئەمدواییەدا بۆ سەر ئێران کوشت".
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وێنەی هێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر تاران پایتەختی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیال" بڵاوکردەوە .
لەژێر ئەو گرتە ڤیدیۆییەدا نووسیویەتی "زۆرێک لەفەرماندە سەربازییەکانی ئێران لەم هێرشە بەرفراوانەدا لەتاران لەناوچوون!"
ترەمپ وێنەیەکی تاریک و دووری بڵاوکردەوە و لە بەشێکی ڤیدیۆکەدا کە نزیکەی یەک خولەک دەخایەنێت، دەنگی تەقینەوەو بۆردومانەکان دەبیسترێت، ناوچەیەک بۆ ماوەیەکی کورت بەهۆی کاریگەریی بۆمبەکەوە بڵێسەی ئاگرو دوکەڵی لێبەرز دەبێتەوە.
لە پۆستێکی تردا چەند کاتژمێرێک پێشتر ترامپ ئاماژەی بەوە کردبوو "ئێران 48 کاتژمێری لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی "رێکەوتنێک بکات" یان "گەرووی هورمز بکاتەوە"، ئەگەرنا "دۆزەخ بەسەریاندا دەبارێت".
ئەمە لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند،
لەبەرامبەردا، ژەنەڕاڵ عەلی عەبدوڵڵا عەلی ئابادی، لەفەرماندەیی خاتەم ئەەنبیا، هەڕەشەکەی سەرۆکی ئەمریکای بە کردەوەیەکی "گەمژانە" ناوبردو وتی "مانای سادەی ئەم پەیامە ئەوەیە کە دەروازەکانی دۆزەخت بۆ دەکرێتەوە".