مانگی سووری ئێرانی رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە تائێستا لە ئێران زیاتر لە ١١٧ هەزار بینای نیشتەجێبوون و یەکەی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە و وێران بوون.
ئاوێنە: کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لەمیانی ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ئاماری زیانەکانی ئێران لە جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیلدا، ئاشکرایکرد "لە دەستپێکی جەنگەوە تائێستا لە ئێران زیاتر لە ١١٧ هەزار بینای نیشتەجێبوون و یەکەی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە و وێران بوون، هەروەها لە هێرشەکاندا شوێنە خزمەتگوزارییەکانیش کراونەتە ئامانج".
لەراپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە "لە هێرشەکاندا زیاتر لە ٧٦٣ خوێندنگە و ٣١٦ ناوەندی تەندرووستی و ١٧ بنكەی ڕێكخراوی مانگی سووری ئێرانی زیانیان بەركەوتووە".
ئاماژە بەوەشکراوە، سێ هەلیكۆپتەری وەزارەتی تەندروستی و ٤٨ ئەمبوڵانس تێكشكێندراون.
لایخۆشییەوە بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای ئێران ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای جەنگەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تائێستا چوار هەزار و ٧٩٥ ژن و زیاتر لە هەزار منداڵ بەهۆی بۆردوومانەکانەوە بریندار بوون.