میدیاکانی ئێران وێنەی پاشماوەی ئەو فڕۆکانە بڵاودەکەنەوە کە لەئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی هاوفڕۆکەوانی فڕۆکەی ئێف ١٥ لە ئێران لەناوچوون.
ئاوێنە: بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئەمریکا، لەم ئۆپەراسیۆنەدا دوو فڕۆکەی گواستنەوە کە بڕیار بوو کۆماندۆکان و فڕۆکەوانەکە بگوازنەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت، تووشی کێشە بوون و پەکیان کەوتووە، بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، هێزەکانی ئەمریکا "دوو فڕۆکە لەکارکەوتووەکەیان لەناوبرد بۆ ئەوەی دەست ئێرانییەکان نەکەون".
بەگوێرەی بنکەی ئاسمانی خاتەم ئەلئەنبیا، "فڕۆکە دەستدرێژکارەکانی دوژمن لەباشووری ئەسفەهان پێکراون، لەنێویاندا دوو هەلیکۆپتەری بلاک هۆک و فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی سی-١٣٠".

