پەیامێکی توند لە مەسرور بارزانییەوە
  2026-04-05       578       

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی توندا ئیدانەی هێرشە "قێزەونەکانی میلیشیا تیرۆرستییەکان" دەکات و دەڵێت "جێگەی قبوڵ نییە".

 

ئاوێنە: مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێکس" نوسیویەتی "بە توندی ئیدانەی هێرشە قێزەونەکانی میلیشیا تیرۆریستییەکان دەکەم کە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا و ناوچە مەدەنییەکان لە هەولێر دەکەنە ئامانج".

نوسیویشیەتی "ئەم کردەوە دوژمنكارە بەئەنقەستانە مەترسییەکی گەورەن بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچە بەگشتی و، جێگەی قبوڵکردن نییە".

مەسرور بارزانی جارێکی تر بەراشكاوی داوا لە حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا کرد، کە هەنگاوی دەستبەجێ و یەکلاکەرەوە و بەرجەستە لە دژی ئەم گروپ و میلیشیا چەکدارە لەیاسادەرچووانە بگرێتەبەر.

"ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە کە هەموو ئامرازێک بەکاربهێنێت بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە و دادگاییکردنی ئەوانەی بەرپرسن لێی". سەرۆکوەزیرانی هەرێم وایوت
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×