وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایدهگهیهنێت، حکومەت پلانێکی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر پێشهاتێکی جەنگ و ئەگەری هەڵاتنی خەڵک ئامادە کردوە. ئاماژە بەوەش دەکات، ئامادەکارییان کردوە بۆ پێشوازیكردن لهو هاوڵاتییه ئێرانییانه كه بههۆی جهنگهوه ئهگهری ههڵاتنیان بۆ عێراق ههیه.
ئاوێنه: عەلی جیهانگیر، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئهمڕۆ یەکشەممە، به روداوی راگهیاند، "حکومەتی عێراق پلانێکی داناوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر پێشهات و لێکەوتەیەکی جەنگ، لەوانەش پرسی هەڵاتنی خەڵک و هاتنیان بۆ نێو عێراق. وەزارەتەکەمان ئامادەکاری کردوە بۆ ئەوەی لە ئەگەری جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، پێشوازی لەو هاوڵاتییە ئێرانییانە بکەین کە رو لە عێراق دەکەن."
وتەبێژی وەزارەتی کۆچ ئاماژەی بەوە کرد، پلانەکە ئامادەیە و رادەستی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە؛ وتیشی: "لە ماوەی رابردودا لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان کۆبونەوەمان کردوە، بە مەبەستی دروستکردنی ههماهەنگی و دابینکردنی هاوکاری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر ئەگەرێکی هاتنی خەڵک."
سەبارەت بە دۆخی ئێستای سنورەکان، عەلی جیهانگیر وتی: "تاوەکو ئێستا هیچ دۆخێکی ئاوارەبون لە ناوخۆی عێراق یان لە ئێرانەوە بۆ نێو عێراق تۆمارنەکراوە. هاتوچۆ لەنێوان هەردو وڵات بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و هیچ گرفتێک نییه."