دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی دژبه ئێران‌دا له‌ڕێگه‌ی كورده‌كانه‌وه چه‌كێكی زۆریان بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران ناردوه به‌ڵام پێی وایه ئه‌و چه‌كانه له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه براون. تره‌مپ دوباره هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات و هاوكات پێشی وایه تاوه‌كو سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ تاران ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی دژبه ئێران‌دا، ئه‌مریكا چه‌كی بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران ناردوه.
تره‌مپ وتی "چه‌كی زۆرمان بۆ ناردن. له‌ڕێگه‌ی كورده‌كانه‌وه ناردمان. پێموایه كورده‌كان چه‌كه‌كانیان برد."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا دوباره هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد‌و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر به‌خێرایی نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وا به‌جددی بیر له ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌مو شتێك و ده‌ستگرتند به‌سه‌ر نه‌وته‌كه‌شدا ده‌كه‌مه‌وه."
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتویه‌تی، پێموایه ده‌كرێت تاوه‌كو سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌ینه رێككه‌وتن.