نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران له وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی ئه‌مریكادا ده‌ڵێت، گەروی هورمز ئەو کاتە دەکرێتەوە کە قه‌ره‌بوی هه‌مو ئه‌و زیانانه‌ی جه‌نگ بكرێته‌وه كه له ئێران كه‌وتون.
ئاوێنه: محەمەد مەهدی تەباتەبایی، جێگری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكادا وتی، "به‌هۆی نائومێدبون و تۆڕییه‌وه کەوتوەتە جنێودان و قسەی بێ‌مانا؛ ئەم زۆڵ و گەمژەیە بە شێتیییەکەیەوە بوەتە هۆی خستنه‌وه‌ی جەنگێکی هەمەلایەنە لە ناوچەکەدا و هێشتاش هەڕەشە دەکات."
وتیشی، گەروی هورمز ئەو کاتە دەکرێتەوە کە بەپێی یاسایەکی نوێ، لە ڕێگەی بەشێک لە داهاتی باجی هاتوچۆ به گه‌روه‌كه‌دا، هەمو ئەو زیانانەی کە بەهۆی جەنگی سەپێنراوەوە له ئێران كه‌وتون، قەرەبوو بکرێنەوە.