محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت، به‌م هه‌نگاوه بێباكانه‌ت، ئه‌مریكا و هه‌مو خێزانێكی ئه‌مریكی په‌لكێشی نێو دۆزه‌خێكی راسته‌قینه ده‌كه‌یت و ته‌واوی ناوچه‌كه‌شمان ده‌سوتێت.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له په‌یامێكدا له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپدا، له تۆڕی ئێكس نوسیویه‌تی، "هه‌نگاوه بێباکانەکانت ویلایەتە یەکگرتوەکان به هه‌مو خێزانێكی ئه‌مریكییه‌وه په‌لكێشی نێو دۆزەخێکی ڕاستەقینە دەکەن، تەواوی ناوچەکەمان دەسوتێت تەنیا لەبەرئەوەی تۆ پێداگری دەکەیت لەسەر شوێنکەوتنی فەرمانەکانی نەتانیاهۆ."
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران به تره‌مپیشی وتوه "هەڵە مەکە: تۆ لە ڕێگەی تاوانی جەنگەوە هیچ شتێک بەدەست ناهێنیت."
قاڵیباف جه‌ختی كردۆته‌وه "تاکە چارەسەری ڕاستەقینە، ڕێزگرتنە لە مافەکانی گەلی ئێران و کۆتاییهێنانە بەم یارییە مەترسیدارە."