کەشناسیی هەرێم: رەوشی کەشوهەوا ناجێگیرە و ئەگەری بارانبارین هەیە
  2026-04-06       137       

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48ی داهاتووی راگەیاند.

ئاوێنە: کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 6ی نیسانی 2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی دوانیوەرۆ تاوەکو ئێوارە تاوە باران و بروسکەی بەهاری کەم کەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە زیاتر ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، پاشان کاریگەری لاواز دەبێت، لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە تۆمارکراوی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 19 پلەی سیلیزی 

پیرمام 17 پلەی سیلیزی

سۆران 16 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی 

سلێمانی 16 پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ 18 پلەی سیلیزی

دهۆک 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ 18 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی سێشەممە 7ی نیسانی 2026، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بەهۆی ناجێگیری بەرگی هەوای هەرێم, لەکاتەکانی دوانیوەرۆ, تاوە باران و بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، پێشبینی دەکرێت تاوەکو کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی ببێت، هەروەها کاریگەری بەلاوازی دەمێنێتەوە بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو بە شێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر لەناوچە جیاجیاکاندا، خێراى با لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە کەمێک چالاک دەبێت و پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر 17 پلەی سیلیزی 

پیرمام 14 پلەی سیلیزی

سۆران 14 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران 6 پلەی سیلیزی 

سلێمانی 15 پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی

دهۆک 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ 15 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×