سوپای پاسداران بۆردی نشینگەی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی نیسان ڕایگەیاند کە مەجید خادمی، سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی سوپای پاسداران، لە هێرشەکانی بەرەبەیانی دووشەممە ١٧ی نیساندا کوژراوە.
ئاوێنە: مەجید خادمی دوای کوژرانی محەممەد کازمی لە جەنگی ١٢ ڕۆژەدا، بۆ سەرۆکایەتیی هەواڵگریی سوپای پاسداران دەستنیشان کرابوو.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ساڵی ڕابردوو، خادمی خستبووە لیستی سزاکانەوە.
ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، چەند کاتژمێرێک دواتر لە لێدوانێکدا وتی: "ئێمە سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی سوپای پاسدارانمان لەناو برد" و ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێمە لە تاران، مەجید خادمی، یەکێک لە بەرپرسانی ڕاستەوخۆی ئەم تاوانە جەنگییانە و یەکێک لە سێ کەسە باڵاکەی ڕێکخراوی هەواڵگریی سوپای پاسدارانمان کوشت." هەروەها وتیشی کە ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە لاوازکردنی تواناکانی ڕژێمی ئێران.