به‌پرسێكی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، پێشنیاره‌كه‌ی پاكستان بۆ ئه‌مریكاو ئێران له‌باره‌ی ئاگربه‌ست هێشتا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه په‌سه‌ند نه‌كراوه. به‌پرسێكی باڵای ئێرانیش ده‌ڵێت، گه‌روی هورمز له چوارچێوه‌ی ئاگربه‌ستی كاتیدا ناكرێته‌وه.
ئاوێنه: دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه پاكستان پێشنیارێكی بۆ ئاگربه‌ست داوه‌ته ئێران و ئه‌مریكا، به‌پرسێكی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، پێشنیاره‌كه ته‌نیا بیرۆكه‌یه‌كه‌و هێشتا نه‌چوه‌ته قۆناغی په‌سه‌ندكردن.
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆشكی سپی كه نه‌یویستوه ناوی بهێنرێت، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، به كه‌ناڵی بی بی سی وتوه، "ئه‌مه یه‌كێكه له بیرۆكه‌كان له‌نێو چه‌ندین بیرۆكه و هێشتا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه په‌سه‌ند نه‌كراوه."
وتیشی، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له‌دژی ئێران به‌رده‌وامن.
به‌قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆشكی سپی، دۆناڵد تره‌مپ له چه‌ند سه‌عاتی داهاتودا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌وباره‌یه‌وه رونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات.
هاوكات ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌و پێشنیاره‌ی كه پاكستان نێوه‌ندگیری تێدا ده‌كات، تێیدا باس له راگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و پاشان گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی گشتگیرده‌كات له‌ماوه‌ی نێوان 15 بۆ 20 رۆژدا.
به‌پرسێكی باڵای ئێرانی به ئاژانسه‌كه‌ی وتوه، گه‌روی هورمز له چوارچێوه‌ی ئاگربه‌ستی كاتیدا ناكرێته‌وه‌و ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، واشنتۆن ئاماده‌یی پێویستی نیشان نه‌داوه بۆ كۆتاییهێنانی یه‌كجاری به جه‌نگ.
پێشتر ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ر جۆره ئاگربه‌ستێكی كاتیی به "ناعه‌قڵانی" ناوبرد.
ئیسماعیل به‌قایی وتی "ئاگربه‌ست به واتای وه‌رگرتنی وچانێكه بۆ به‌هێزكردنی هێزه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی نوێ. هیچ مرۆڤێكی عاقڵ ئه‌م كاره ناكات."
به‌قایی جه‌ختی كرده‌وه كه مه‌رجه‌كانی پێشوی ئێران له‌نێویاندا شكاندنی بازنه‌ی جه‌نگ-ئاگربه‌ست-جه‌نگ هه‌ر وه‌ك خۆیان ماون.