ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی ئێران بڵاویكره‌وه، ئێران وه‌ڵامی پێشنیاری ئاگربه‌ستی بۆ پاكستان ناردوه‌و تێیدا ئاگربه‌ستی ره‌تكردۆته‌وه‌و جه‌ختی له كۆتاییهێنانی یه‌كجاری به جه‌نگ كردۆته‌وه.
ئاوێنه: ئارانسی هه‌واڵی ره‌سمی ئێران-ئیرنا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌دوای دو هه‌فته له تاوتوێكردنی هه‌مه‌لایه‌نه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی باڵای ئێرانه‌وه، تاران وه‌ڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ئاگربه‌ست بۆ پاكستان ناردوه.
به‌قسه‌ی ئاژانسه‌كه، ئێران له وه‌ڵامه‌كه‌یدا كه له 10 بڕگه پێكهاتوه، به ره‌چاوكردنی ئه‌زمونه‌كانی پێش‌و، له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست، جه‌خت له‌سه‌ر كۆتاییهێنانی یه‌كجاری به جه‌نگ كردۆته‌وه وێڕای ره‌چاوكردنی تێبینییه‌كانی تاران.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، وه‌ڵامه‌كه كۆمه‌ڵێك داواكاری ئێران له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كان له ناوچه‌كه، دانانی پرۆتۆكۆڵی هاتوچۆی سه‌لامه‌ت له گه‌روی هورمز و ئاوه‌دانكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنی سزاكان.