دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، خه‌ڵكانێكی دیاریكراو ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌دا گرتوه كه بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێرانیان ناردوه. ده‌شڵێت، زۆر توڕه‌م له‌و خه‌ڵكانه‌و باجێكی گه‌وره ده‌ده‌ن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان قسه‌ی له‌باره‌ی شه‌ڕی ئێرانه‌وه كرد و رایگه‌یاند، ئه‌مریكا چه‌كی بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران نارد بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی رژێمی وڵاته‌كه‌یان ببنه‌وه.
وتیشی، خه‌ڵكی ئێران، "چه‌كیان نییه" بۆیه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ناتوانن بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن چونكه ده‌كوژرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، چه‌كی زۆرمان نارد بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران، به‌ڵام ئه‌و گروپه خه‌ڵكه‌ی كه بڕیاربو چه‌كه‌كانیان پێ بگه‌یه‌نن چیان كرد، وتیان، ئه‌م چه‌كانه چه‌ند جوانن بۆ خۆمانی هه‌ڵده‌گرین، بۆیه من زۆر توڕه‌م له خه‌ڵكانێكی دیاریكراو و باجی گه‌وره‌ی ئه‌و كاره‌یان ده‌ده‌ن.
له‌باره‌ی ئاگربه‌ستیش تره‌مپ وتی، سه‌ركردایه‌تی رژێمی یه‌كه‌م و دوه‌می ئێرانمان له‌ناوبرد، سه‌ركردایه‌تی سێیه‌م كه ئێستا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین توندڕه‌و نین، ئه‌مه‌ش پێموایه كارێكی ژیرانه‌یه.
تره‌مپ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ لێدان له وێستگه‌كانی كاره‌با و پرده‌كانی ئێران دوپاتكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵیان و گه‌روی هورمز نه‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه شه‌ڕه‌كه له‌پێناو یه‌ك شتدایه، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست نه‌هێنێت به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه حه‌زی له‌وه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی ئێران‌دا بگرێت.
تره‌مپ وتی، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست من بوایه چیم ده‌كرد؟ ده‌ستم به‌سه‌ر نه‌وته‌كه‌یاندا ده‌گرت. به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵكی ئه‌مریكا حه‌زیان له‌وه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست من بوایه نه‌وته‌كه‌یانم ده‌برد و پاره‌یه‌كی زۆم پێ په‌یدا ده‌كرت و ئاگاشم له خه‌لكی ئێران ده‌بو.