دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان له دانوستاندان به‌ڵام نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن. دوپاتیشیده‌كاته‌وه كه ئێرانییه‌كان تاوه‌كو سبه‌ی سێشه‌ممه‌یان له‌به‌رده‌مدایه بۆ رێككه‌وتن، ئه‌گه‌ر نا هه‌مو پرد‌و وێستگه‌كانی كاره‌با له‌و وڵاته ده‌ته‌قێننه‌وه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوسانی دایه‌وه.
تره‌مپ وتی، تائێستا 45 هەزار كەس لە ئێران كوژراون و دەبێت خەڵك راپەڕێت.
به‌قسه‌ی تره‌مپ رژێم لە ئێران "گۆڕاوە"و ئێستا خەڵكێكی دیكه له ده‌سه‌ڵاتدان كه كەمتر توندڕەون.
وتیشی، هەندێك دەڵێن دۆناڵد ترەمپ پلانی نییە، خۆم من نایەم پلانی خۆم ئاشكرا بكەم. هەمو شتێك كە دەكرێت بە پلان دانراوە، خۆمن ناتوانم بێم پلانەكانتان بۆ ئاشكرابكەم.
ئه‌و پێشی وایه ئێرانییه‌كان ده‌بێت بۆ ئازادی خۆیان شه‌ڕ بكه‌ن و وتیشی، خه‌ڵكی ئێران رۆژانه داوایان لێده‌كه‌ن به‌رده‌وامبن له بۆردومانه‌كان.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، ئێرانییەکان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی خۆیان بەرگەی بۆردومانەکان دەگرن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئێستا لە ئێران سەرکردایەتییەکی باشترمان هەیە، ئەوانیش تا کاتژمێر 8ی سبەی شەو به كاتی واشنتۆن مۆڵەتیان لەبەردەمدایە.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، لە ئێستادا لەگەڵ ئێران دانوستان دەکەین، بەڵام ناڵێم لەگەڵیان گەیشتوینەتە رێککەوتن. وتیشی، هیوادارم ناچار نەبین وێستگەکانی کارەبا لە ئێران بکەینە ئامانج. ناتوانم پێشبینی ئەوە بکەم کە لە ئێران چی ڕوودەدات؛ پەیوەستە بەوانەوە، ئەوانیش بە نیەتێکی باشەوە دانوستان دەکەن.
تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌ختی كرده‌وه كه کردنەوەی گەروی هورمز لە پێشینەی کارەکانیان، له وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا كه كاردانه‌وه‌ی چییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌و كه‌شتیانه‌ی له گه‌روه‌كه‌وه تێده‌په‌ڕن باجی بده‌نێ، وتی، ئێمه بۆ ئه‌و كاره نه‌كه‌ین، ئێمه سه‌ركه‌وتوین.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێران رێككەوتن نەكات لەگەڵیان وێرانی دەكەن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا نائۆمێدی خۆی به‌رامبه‌ر به هاوپه‌یمانی ناتۆ نیشاندا. وتی، ناتۆ پڵنگێکی کارتۆنییه بەبێ ئەمریکا، ئێمەش بەهیچ شێوەیەک پێویستمان بەو هاوپەیمانییە نییە.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌شی كه ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی ئێران‌دا بگرێت، تره‌مپ وتی، ئەگەر بژاردەی خۆم بێت بەڵێ من بزنسمانم و دەمەوێت نەوتی ئێران بەرم.
وتیشی، سەد ملیۆن بەرمیل نەوتمان لە ڤەنزوێلا دەستکەوت کە ئێستا لەلایەن کەسانی زۆر باشەوە بەڕێوەدەبرێت. دوای تەواوبونی خولەکەم دەتوانم فێری زمانی ئیسپانی بم و خۆم بۆ سەرۆکایەتی ڤەنزوێلا کاندید بکەم.
دیسان له‌باره‌ی ئێرانه‌وه وتی، دەبێت تا وادەی کۆتایی رۆژی سێشەممە بگەینە ڕێککەوتنێک کە لای من قبوڵ كراوبێت. هەمو پرد و وێستگەكانى کارەبا لە ئێران دەتەقێنینەوە ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، منیش نامەوێت ئەوە رووبدات.