ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کە هەموو هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەباردەبات.
ئاوێنە: ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی هەفتانەی کابینەی حکومەت، وتی: هیوامان ئەوەیە کە ئەم شەڕە نایاسایی و بێمانا و ناشەرعی و زۆر تێچووە بۆ هەموو مرۆڤایەتی بە زووترین کات کۆتایی پێبێت.
هەروەها ڕایگەیاند "تورکیا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ گەیشتن بەئاگربەست چڕکردووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ بەردەوامی شەڕەکەدا هۆشداریمانداوە لەوەی ئاگرەکە بۆ وڵاتانی دیکەش بگوازرێتەوە"، ناڕەزایی بەرامبەر بەئیسرائیلیش دەربڕی کە :هەموو هەوڵەکانی گەیشتن بەئاگربەست تێکلدەدات".