رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆك كۆماری توركیا، ئیسرائیل تۆمهتبار دهكات بهوهی كه ههر چهشنه دهستپێشخهرییهك بۆ كۆتاییهێنان به جهنگی ناوچهكه تێكدهدات. دهشڵێت، "بە تورکیای بێ تیرۆر هەوڵی دروستکردنی دیوار لە نێوان تورک، کورد، عەرەب و فارسەکان تێکدەشکێنین."
ئاوێنه: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سهرۆك كۆماری توركیا، ئهمڕۆ دوشهممه، دوای کۆبونەوەی کابینەی حكومهتهكهی قسهی كرد.
لەسەرەتای قسەکانیدا ئەردۆغان وتی: "حکومەتەکەمان بەسەر ڕۆژەڤەکاندا زاڵە. کەس ناتوانێ هیچمان بەسەردا بسەپێنێت. هیچ کەس ناتوانێ بە پلانێکی دەستکرد، تورکیا لەسەر ڕێڕەوەکەی لابدات".
وتیشی"لە کاتێکدا کە قەیرانەکان و پێکدادانەکان لە ناوچەکەماندا ڕوودهدهن، پابەندی یەک ڕۆژەڤین؛ دورڕاگرتن لە ئاگرەکە و زیادکردنی نانی سەر خوانی گەلەکەمان. بەختەوەرین کە دەبینین تورکیا دورگەیەکە لە سەقامگیری و پەناگەیەکە بۆ پلانی داهاتوی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی".
لەبارەی گەروی هورمز ئاماژهی بهوهدا "داخرانی گەروی هورمز ئابوری جیهانی توشی شڵەژان کردوە و نەک تەنیا کەرتێک، بەڵکو لە وزەوە هەتا جوتیاری، لە پیشەسازی هەتا تەکنۆلۆجیای گرتوەتەوە. لە ڕوی دابینکردن، کۆگاکردن و دابەشکردنی وزەوە، هیچ کێشەیەکمان نییە".
وتیشی "بەرەنگاربوەنەوەمان دژی ئاژاوەگێڕانی جەنگ کە بە بەرزکردنەوەی نرخەکان، داهاتی گەلەکەمان دەخەنە مەترسییەوە، بەردەوام دەبێت".
سەرۆك کۆماری توركیا راشیگەیاند: "ئەو جەنگەی لە 28ی شوبات دەستیپێکردوە، سەرەڕای هەوڵە دیپلۆماسییەکان گیانی مرۆڤەکان دەستێنێت. ئیسرائیل هەرچەشنە دەستپێشخەرییەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ تێکدەدات."
ئهوهشی وت"وەک تورکیا لەدەستپێکی جەنگەوە کە کاریگەری لەسەر ئێران و وڵاتانی کەنداو هەیە، ئەرکی یاسایی برایانەی خۆمان بە باشترین شێوە بەجێهێناوە".
لهكۆتاییشدا وتی "گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، گرنگی قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر بۆ بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆیی و برایەتیمان، دەردەخات. بە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر و ناوچەی بێ تیرۆر، ئەو یارییانە تێک دەدەین کە هەوڵی دروستکردنی دیوار لەنێوان تورک، کورد، عەرەب و فارسەکان دەدەن."