ئەمڕۆ کۆشکی سپی پشتڕاستی کردەوە کە پاکستانو وڵاتانی نێوەندگیری نێوان ئەمریکاو ئێران پێشنیاری ئاگربەستیان بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ لەشەڕی ئێران کردووە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ بیرۆکەکەی پەسەند نەکردووە.
ئاوێنە: بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا وتی "ئەمە یەکێکە لەبیرۆکەکان لەنێو زۆرێک پێشنیاردا کە سەرۆک پەسەندی نەکردووە، ئۆپەراسیۆنی دژ بەئێتران بەتوندی بەردەوامە".
دوێنێ، ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆس بەپشتبەستن بە سەرچاوەکانی حکومەتی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەروەها وڵاتانی ناوچەکە، کە ئاگاداری پەیوەندییەکان بوون، جەختی لەوە کردەوە دیپلۆماتکارانی ئەمریکا و ئێران و وڵاتانی ناوچەکە تاوتوێی ئەگەری ئاگربەستی ٤٥ ڕۆژە دەکەن، کە لەوانەیە ببێتە هۆی کۆتایی هاتنی یەکلاکەرەوەی شەڕ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پێشنیازانە، ئەمڕۆ بەئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ئێران و ئەمریکا گەیشتوونەتە پلانێک بۆ کۆتاییهێنان بەدوژمنایەتییەکان، کە لەمڕۆوە دەتوانێت بچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو گەرووی هورمز بکرێتەوە.
بەگوێرەی ئەکسیۆس، ناوبژیوانانی پاکستان، میسرو تورکیا پێشنیازی ئاگربەستیان بۆ ماوەی 45 ڕۆژ پێشکەش کردووە، لە کاتێکدا سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی سێشەممە بەر لە بۆردومانکردنی ژێرخانی ئێران ئۆلتیماتۆمی داناوە.