لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ هەفتەی شەشەم، ترامپ دەڵێت "دەتوانین لەماوەی شەوێکدا هەموو ئێران لەناوبەرین، رەنگە ئەوە سبەی شەو بیت".
ئاوێنە: سەرۆکی ئەمریکا وتی "دەتوانین بەشەوێک ئێران لەناوبەرین، دەکرێت سبەی شەو بێت، سبەینێ تا نیوەی شەو هەموو پردەکانی ئێران لەناودەچن، هەموو وێستگەکانی کارەبای ئێران وێران دەکرێن، هەرگیز ناتوانرێت جارێکی تر کەڵکیان لێ وەربگیرێتەوە، ئەمە دەکرێت لەماوەی چوار کاتژمێردا دوای تەواوبوونی ئۆلتیماتۆمەکە "ئەگەر بمانەوێت" ڕووبدات".
هەم ترەمپو هەم وەزیری جەنگ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رزگارکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکەیان وەک فیلمێکی هۆلیوود نیشان دا، ئاماژەیان بە"توانا ناوازەکانی" سەربازیی و سی ئای ئەی کردو بە "یەکێک لەبوێرترین ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە مێژووی ئەمریکادا". ناویان برد
وەزیری جەنگ، پیت هێگسێت، ڕایگەیان "ئەمشەو، لەسەرەتای جەنگەوە زۆرترین بۆردومان ڕوودەدات و سبەی زیاتریش".