لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کاتژمێر ٣:٠٠ی بەرەبەیانی ٨ی نیسان، بەرپرسانی ئیسرائیل بەسی ئێن ئێنیان ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل لیستێکی نوێکراوەی ئامانجەکانی هێرشکردنە سەر ژێرخان و شوێنەکانی وزە لەئێران پەسەند کردووە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ داڕمانی دانوستانەکان.
ئاوێنە: پێشبینی دەکرێت چەند کاتژمێری داهاتوو دراماتیک بێت، چونکە کاتژمێر 03:00ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 8ی نیسان، ئۆڵتیماتۆمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئێران بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن کۆتایی دێت، هەڕەشەی ئەوەش دەکات کە ئەگەرنا لەماوەی 4 کاتژمێردا هەموو ژێرخانی وزەی ئێران وێران دەکرێتو هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران لە شەوێکدا" دەکات.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، بەزمانی فارسی هۆشدارییەکی نائاسایی بۆ ئێرانییەکان بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند کە پێویستە خۆیان لەگەشتکردن بە شەمەندەفەر بەدوور بگرن.
هاوکات وەزیری وەرزشو لاوان داوای لەگەنجان کرد کە "پشتێنەیەکی مرۆیی" لەدەوری وێستگەکانی کارەبای وڵات پێکبهێنن.