بە پێی ھەڵسەنگاندنێکی ھەواڵگریی کە لەڕۆژنامەی تایمزدا ئاماژەی پێکراوە، "موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران بێهۆشە، لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە لەشاری قومو ناتوانێت وڵات بەڕێوە ببات".
ئاوێنە: تایمز بەپێی هەڵسەنگاندنێکی هەواڵگری ئەمریکی - ئیسرائیلی بەهاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لەکەنداو، دەڵێت "موجتەبا خامنەیی لەقوم لە بارودۆخێکی سەختدا چارەسەر دەکرێتو ناتوانێت لەهیچ بڕیارێکی ڕژێمدا بەشدار بێت".
ئەمە یەکەمجارە کە ڕاپۆرتێک بەئاشکرا شوێنی خامنەیی ئاشکرا بکات لەدوای دەستپێکردنی شەڕ لە ٢٨ی شوبات، کە مەزەندە کرابوو لەهێرشەکانی دەستپێکردنی ئەو هەڵمەتەدا بریندار بووبێت.
هەروەها لەراپۆرتەکەی تایمزدا، باس لەئامادەکاریی کردن بۆ بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی باوکی، ڕێبەری پێشووی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە شاری قوم کە لە سەرەتای شەڕدا کوژرا، ئاشکرا کراوە.