بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا بەئەکسیۆسی وتووە "ئەگەر سەرۆک ترمپ ببینێت ڕێککەوتنێک دەکرێت، ئەوا بەئەگەرێکی زۆرەوە چاوەڕێ دەکات، بەڵام دواجار تەنها هەر ئەوە چ بڕیارێک دەدات".
ئاوێنە: بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا بەئەکسیۆسی وتووە "ئێمە دڵنیا نین لەوەی کە ئایا ئەمجارە وادەی هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی وزەی ئێران لەلایەن ترمپەوە درێژ دەکرێتەوە یان نا".
ئەمە لەکاتێکدایە کاتژمێر 03:00ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 8ی نیسان، ئۆڵتیماتۆمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئێران بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن کۆتایی دێت، هەڕەشەی ئەوەش دەکات کە ئەگەرنا لەماوەی 4 کاتژمێردا هەموو ژێرخانی وزەی ئێران وێران دەکرێتو هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران لە شەوێکدا" دەکات.