محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئێران ئۆلتیماتۆم بەترەمپ دەداتو دەڵێت "نزیکەی ٢٠ کاتژمێری ماوە بۆ ئەوەی خۆی ڕادەست بکات"
ئاوێنە: شەڕو گرژییەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرەو هەڵکشان دەچن، ئێرانیش بەهەمان شێوە بەقسەی توند وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە ، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، دەڵێت "سەرۆکی ئەمریکا نزیکەی ٢٠ کاتژمێری هەیە بۆ ئەوەی خۆی ڕادەست بکات"، ئەگەرنا هاوپەیمانەکانی تووشی لێکەوتەی جددی دەبن، هاوپەیمانەکانی دەگەڕێنینەوە بۆ چاخی بەردین".
هاوکات، مەهدی محەمەدی لەئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لەپۆستێکدا جەختی لەوە کردەوە کە تاران پاشەکشە ناکات، بەو پێیەی ئێران پێیوایە لەشەڕەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی تەنها ڕێککەوتنێک قبوڵ دەکات کە دەستکەوتە ستراتیژییەکانی مسۆگەر بکات و هاوسەنگییەکی نوێی ئەمنی لە ناوچەکەدا جێگیر بکات.
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوە کە ئەمریکا ئامادەیە ژێرخانی ئابوریو وزەی ئێران وێران بکات، ئەگەر دەستبەجێ گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیوانیدا نەکریتەوەو نەگەنە رێککەوتنێک.