ڕەزا ئەمیری، باڵوێزی ئێران لەپاکستان رایگەیاند "هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئیسلام ئاباد بۆ کۆتایی هێنان بەململانێی بەردەوامی ناوچەکە پێیناوەتە “قۆناغێکی گرنگو هەستیارەوە”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پێشکەوتنی بەرچاو لەنێوەندگیرییەکەدا کە پاکستان سەرکردایەتی دەکات.
ئاوێنە: ئەمیری لەپۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندووە، هەوڵە "ئەرێنی و بنیاتنەرەکانی" پاکستان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە لە"قۆناغێکی گرنگ و یەکلاکەرەوە" نزیک دەبێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەیەک لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە کە هەڕەشەی لێدانی دامەزراوە وزە و پردەکانی کردووە، ئێران لە ڕێگەی نێوەندگرانی پاکستانەوە پێشنیارو وەڵامی کۆتایی خۆی گەیاندووە.