باخچەلی: خۆڕاگریی گەلی ئێران سەرنجی جیهانی ڕاکێشاوە
  2026-04-07       338       

باخچەلی دەڵێت "ئێمە لەوەرچەرخانێکی مێژووییداین، خۆڕاگریی گەلی ئێران سەرنجی جیهانی ڕاکێشاوە".

 

ئاوێنە: دەولەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لەکۆبوونەوەی گروپی پەرلەمانی پارتەکەیدا رایگەئاند "ئێستا ٣٩ ڕۆژە، شەڕە، سیستەمی جیهانی بەقوڵی هەژاندووە، ئێمە لەخاڵی وەرچەرخانێکی مێژوویی جیهانداین کە سیستەمی بەهاکان ڕووخاوەو چیرۆکە گەورەکان مایەپووچ بوون، لەم سەردەمەدا ململانێکان ئەوە نیشان دەدەن کە کۆن مردووەو تازەش هێشتا بەتەواویی لەدایک نەبووە"

راشیگەیاند "ترەمپ و نەتانیاهۆ هەڵەیەکیان کرد کە ڕاستکردنەوەی ئەستەمە، ئیدارەی ترەمپ دەبێت ڕووبەڕووی واقیعەکە ببێتەوە، سەرەڕای ئەو هەموو هێرش و گەمارۆدانە هەمەلایەنە، خۆڕاگریی گەلی ئێران سەرنجی جیهانی ڕاکێشاوە. پێشبینیەکانی زۆرێک لەئەکتەرە سیاسیەکانی بەتایبەتی ترەمپ پووچەڵ کردووەتەوە. لەدیدی مەهەپەوە، جیهان ناوچەیەکی ململانێیە کە ململانێی دەسەڵات تێیدا سەختتر دەبێت و هاوسەنگییەکان بە خێرایی دەگۆڕن. لەم وێنەیەدا شوێنی تورکیا بە ڕێکەوت دیاری ناکرێت بەڵکو بەئیرادەی نەتەوەیی دیاری دەکرێت، نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت کە تورکیا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بەدیدێکی پتەوو ئیرادەیەکی بەهێز هەیە بۆ بینینی ئایندە، ململانێکانی دەوروبەرمان نیشانی دەدەن کە پێویستە بەعەقڵ و لەسەر بنەمای ئەزموون هەڵسوکەوت بکەین".

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×