ترەمپ: ئەمشەو شارستانیەتێک دەمرێت
  2026-04-07       312       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاستی هەڕەشەکانی لەئێران بەرزتر دەکاتەوەو دەڵێت "ئەمشەو تەواوی شارستانیەتێک دەمرێت".

 

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروت سۆشیال نووسیویەتی "ئەمشەو بەتەواوی شارستانیەتێک دەمرێت و هەرگیز ناگەڕێتەوە، من نامەوێت ئەوە ڕووبدات، بەڵام ڕەنگە ڕووبدات. بەڵام ئێستا کە گۆڕانکارییەکی تەواوو هەمەلایەنەی ڕژێم ڕوویداوە، عەقڵی جیاواز، زیرەکتر، کەمتر توندڕەو دەردەکەون، رەنگە شتێکی شۆڕشگێڕانەی گەورە ڕووبدات. کێ دەزانێت؟ ئەمشەو بۆمان دەردەکەوێت، لەیەکێک لە گرنگترین ساتەکانی مێژووی دوورو ئاڵۆزی جیهاندا. 47 ساڵ شێواندن و گەندەڵی و مردن دواجار کۆتایی دێت خوای گەورە گەلی گەورەی ئێران بپارێزێت”.

ئەمە لاکتێکدایە کە شارەکان و ژێرخانی ئێران لەژێر قورسترین هێرشی ئاسمانیدا بوون لەچەند کاتژمێری رابردوودا، هێرشەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەکان و ڕێگاوبانەکان و پردەکان سات بەسات زیادیان کردووە. سوپای پاسداران لەبەیاننامەیەکدا هۆشداریی دا کە سەردەمی "دان بەخۆدا گرتن" کۆتایی هاتووەو تۆڵەی خۆی بەهێرشکردنە سەر هەموو ژێرخانەکانی ناوچەکە و "دەرەوە" دەکاتەوەو دەڵێت "هێرشی کردووەتە سەر پیشەسازییەکانی پترۆکیمیای سعودیە و ئیسرائیل".

کەمتر لە١٢ کاتژمێری ماوە بۆ ئەو وادەیەی ترمپ دیاریکردووە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران، ئەگەرنا ژێرخانەکانی وزەو کارەبای ئێران وێران دەکرێن.

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×