کەتایبی حزبوڵا، ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی شێلی کیتلسۆنی ڕاگەیاند، کە لە کۆتایی مانگی ئازاردا لە بەغدا ڕفێندرا، بەو مەرجەی "دەستبەجێ وڵاتی عێراق بەجێبهێڵێت".
ئاوێنە: ئەبو موجاهید ئەسەف، ئەندامی باڵای ئەو گرووپەی کە تاران پشتیوانی دەکات لە بەیاننامەیەکی کورتدا وتی: بڕیارمان داوە شێلی کیتلسۆنی ئەمریکی تۆمەتبار ئازاد بکەین، بەو مەرجەی دەستبەجێ وڵات بەجێبهێڵێت.
لە ڕۆژی ڕفاندنی شێلی کیتلسۆن، بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند کە دەسەڵاتدارانی عێراق "کەسێکیان دەستگیرکردووە کە پەیوەندی بەمیلیشیاکانی کەتائیبی حزبوڵاوە هەیە".
بەگوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمۆنیتۆر، کیتلسۆن ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکییەو روماڵی زۆرێک لەشەڕەکانی ناوچەکەی کردووە.