لەئێوارەی ئەمڕۆوە ئێرانییەکان بەچواردەوری وێستگەکانی کارەباو پردەکاندا پشتێنەی مرۆیی پێکدەهێنن بۆ ئەوەی ترەمپ نەتوانێت بۆردومانیان بکات.
ئاوێنە: پاش ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ کاربەدەستانی ئێران بەنگەوازی ئەوەیان کرد کە هاوڵاتیان ژێرخانەکانیان بپارێزن کە دۆناڵد ترەمپ بەنیازە بەرەبەیانی سبەینێ بیانکاتە ئامانج، ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیان زنجیرەی مرۆییان لەدەوری وێستگەکانی کارەباو پردەکاندا دروست کردووە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بڵاودەبنەوە دەریدەخەن پیاوان، ژنان و تەنانەت منداڵانیش لە نزیک دامەزراوەی وزە یان پردەکان وەستاون و زنجیرەی مرۆیی پێکدەهێنن کە ئامانج لێی ڕێگریکردنە لەبۆردومانکردنی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە.