چەند کاتژمێرێک پێش کۆتاییهاتنی وادەکەی ترەمپ بۆ ئێران لەکاتژمێر ٨ی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە بەکاتی واشنتۆن (٣ی بەیانی بەیانی چوارشەممە بەکاتی کوردستان)، دانوستانی نوێنەرانی ئەمریکاو ئێران بەردەوام دەبێت.
ئاوێنە: بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەکسیۆس بەپشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلی و دوو سەرچاوەی دیکەی ئاگادار لەگفتوگۆکان، شەڕو ئاگربەست پێشبڕکێیانەو پێشکەوتنی پێویست لەدانوستانەکان بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، زۆر گرنگە بۆ ڕازیکردنی ترەمپ بۆ درێژکردنەوەی وادەکە، چونکە ئەگەرنا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی بێ وێنەی شەڕەکە.
بەگوێرەی ئەکسیۆس، ئێران ڕۆژی دووشەممە لەڕێگەی نێوەندگرانەوە پێشنیارێکی پێچەوانەی بۆ ئەمریکا ناردووە، لەکاتێکدا هیچ خاڵی هاوبەشی لەگەڵ هەڵوێستەکانی ئەمریکادا نەبووە، بەڵام کۆشکی سپی تاڕادەیەک بەدڵخۆشکەری زانیوە، بەوتەی بەرپرسێکی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی دیکە کە زانیاری لەسەر دانوستانەکان هەیە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە دەڵێت: دوایین پێشنیار کە پێمانگەیشت، بەتەواوی ئەوە نەبوو کە ئێمە دەمانویست، بەڵام زۆر باشتر بوو لەوەی چاوەڕێمان دەکرد.