سەرۆک وەزیرانی پاکستان کە نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکاو ئێراندا دەکات، چوار کاتژمێر بەر لەکۆتایهاتنی وادەکەی ترەمپ بۆ ئیران، دەڵێت "دانوستانەکان پێشکەوتنیان بەخۆیانەوە بینیوەو داوا لەئەمریکاو ئێران دەکەم بۆ ماوەی دوو هەفتە ئاگربەست رابگەیەنن".
ئاوێنە: شهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان کە نیوەندگیری لەنێوان ئەمریکاو ئێران دەکات دەڵێت "دانوستانەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران بەخاوی دەچنە پێش، داوا لەسەرۆک ترمپ دەکەم وادەی گەیشتنە رێککەوتن بۆ ماوەی دوو هەفتە درێژ بکاتەوە".
دەشڵیت "داواکارم ئێرانیش بۆ ماوەی دوو هەفتە گەرووی هورمز لەبەردەم کەشتیڕانیدا بکاتەوە، بۆ ئەوەی دەرفەتێک لەبەردەم گەیشتنە رێککەوتن بڕەخسێت".