بەر لەکۆتایی وادەکە، دەرکەوتنی نیشانەکانی نەرمی نواندنی ئەمریکاو ئێران
  2026-04-07       299       

بەر لەکۆتاییهاتنی وادەکەی ترمپ بۆ گەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ ئێران، کاربەدەستانی ئێران‌و ئەمریکا جۆرێک لەنەرمی دەنوێنن

 

ئاوێنە: کۆشکی سپی رایگەیاند "پێشنیارەکەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بۆ درێژکردنەوەی وادەکە بۆ دوو هەفتە، خراوەتە بەردەست‌ سەرۆک ترەمپ‌و بەزووترین کات وەڵام دەداتەوە"

هاوکات کاربەدەستێکی باڵای سوپای پاسداران بەئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند کە "تاوتوێی پشنیارەکەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان دەکەین لەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمز بۆ ماوەی دوو هەفتەو بەئەرێنی لێیدەڕوانین".

ئەمە لەکاتێکدایە کە وادەکەی ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران تەنها چوار کاتژمێری ماوە، بەرپرسانی پنتاگۆن دەڵێن هەموو ئامادەکارییەکمان کردووەو چاوەڕوانی فەرمانی ترەمپین بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

 

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×