ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی دەڵێت "ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی لەنێوان ئێرانو دوژمنە ئەمریکی- زایۆنیستەکانی بەمەرجی دیاریکراو رادەگەیەنرێت".
ئاوینە: تەسنیم ئاماژە بەوە دەکات کە ترەمپ کشایەوە، دوای ئەوەی پێشنیارێکی 10 خاڵی لەئێرانەوە پێگەیشتووەو رایگەیاندووە کە "پێموایە دەتوانێت ببێتە بنەمایەکی متمانەپێکراو بۆ دانوستان".
بەپێی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، ترەمپ پاشەکشەی کردووەو وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە ئاگربەست لەلایەن لایەنی ئێرانییەوە ڕادەگەیەنرێت.