کەناڵی سی ئێن ئێن لەزاری بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاندووە "ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕیوە لە کاتی دانوستانەکاندا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران ڕابگرێت".
ئاوێنە: بەرپرسێکی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکات کە ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکاو ئێران ئیسرائیلیش دەگرێتەوەو دەڵێت "تەنانەت ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر حزبوڵا لەلوبنان رادەگرێت، بەڵام لەهەر هێرشیکی لەدژ بکرێت کاردانەوەی توندی دەبێت".
دەشڵێت "ئیدارەی ئەمریکی، ئیسرائیلی لەوردەکاری هەموو دانوستانو گەیشتنە ئاگربەستەکە ئاگادار کردوەتەوە".