عەباس عێراقچی لەپەیامێکدا سوپاسی شەهباز شەریفو فیڵد مارشال عاسیم مونیر دەکات بەهۆی رۆڵی گەورەیانەوە لەدوورخستنەوەی شەڕ لەئێران.
ئاوێنە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە ناوی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانەوە نووسیویەتی "سوپاسو پێزانینم بۆ برای ئازیزم، جەنابی شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی ڕێزداری پاکستانو جەنابی فیڵد مارشال عاسیم مونیر، فەرماندەی ڕێزدار لەسوپای پاکستان، بۆ هەوڵی ماندوونەناسانەتان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕ لەناوچەکەدا".
عێراقچتی دەڵێت "لەوەڵامی داواکاری برایانەی سەرۆک وەزیرانی پاکستانو لەبەر ڕۆشنایی داواکاریی ئەمریکا بۆ دانوستان لەسەر پێشنیارەکانی ١٥ خاڵی ئەو وڵاتەو ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە تەواوی پێشنیارەکانی ١٠ خاڵیی ئێران وەک بنەمایەک بۆ دانوستان قبوڵ دەکات، لێرەوە بە ناوی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانەوە ڕایدەگەیەنم:
1- ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بوەستن، هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێمەش هێرشە بەرگرییەکانیان دەوەستێنن.
2. تێپەڕینی سەلامەت بەناو گەرووی هورمزدا بۆ ماوەی دوو هەفتە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ئێران و بە لەبەرچاوگرتنی سنووردارکردنی تەکنیکی هەنووکەیی مومکین دەبێت".