سەرەڕای ئاگربەست ئێران هێرشی کردەسەر بەحرەین
  2026-04-08       401       

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ڕایگەیاند، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە ئاگرێک لە دامەزراوەیەکی وڵاتەکەدا کۆنتڕۆڵ بکەن کە بەهۆی هێرشێکی ئێرانەوە دروست ببوو.

ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین بڵاویکردەوە، کارمەندانی بەرگریی شارستانی ئاگرێکیان کوژاندووەتەوە کە لە ئەنجامی “هێرشێکی ئێرانیی تاوانکارانە” دروست ببوو. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تیمەکان توانیویانە ڕێگری لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئاگرەکە بگرن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی وەزارەتەکە، لە ئەنجامی ئەو ئاگرکەوتنەوەیەدا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە. لەبارەی زیانە ماددییەکانیشەوە، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاگرەکە کاریگەریی لەسەر “دامەزراوەیەک” هەبووە، بەڵام وردەکاری زیاتری لەبارەی جۆری دامەزراوەکە و شوێنەکەی ئاشکرا نەکردووە.

پێش نزیکەی 1 کاتژمێر لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچە جیاوازەکانی بەحرەین کارا کران و دەنگیان دەبیسترا، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر بارودۆخێکی نەخوازراو.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×