وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل، ئەڤیچای ئەدرای هۆشدارییەکی بەپەلەی بۆ دانیشتوانی باشووری لوبنان دەرکردو دەڵێت "شەڕی لوبنان بەردەوامەو ئاگربەستەکە لوبنان ناگرێتەوە".
ئاوێنە: ئەڤیچای ئەدرای رایگەیاند "ئیسرائیل بەردەوامە لەچالاکییە سەربازییەکانی دژی حزبوڵا، بۆیە، بۆ سەلامەتی ئێوەی دانیشتوانی باشوری لوبنان، بانگەوازەکەمان دووپات دەکەینەوە. بۆ ئەوەی دەستبەجێ ماڵەکانتان چۆڵ بکەن و بەرەو باکووری ڕووباری زەهرانی بڕۆن".
راشیگەیاند "بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیتان، داواتان لێدەکەین دەستبەجێ بچنە ئەو ناوچەیەی کە دەکەوێتە باکووری ڕووباری زەهرانی ، بەمانەوە لەباشووری ڕووباری زەهرانی ژیانت مەخەرە مەترسییەوە".