په‌رله‌مانی عێراق له دانشتنی ئه‌مڕۆیدا ئه‌ندامانی حه‌وت لیژنه‌ی په‌رله‌مانی په‌سه‌ندكرد له‌نێویاندا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی كه پێنجیان كوردن.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، ئه‌ندامانی حه‌وت لیژنه په‌سه‌ندكراون كه پێكدێن له لیژنه‌كانی دارایی، نه‌زاهه، رۆشنبیری، ئاسایش و به‌رگریی، نه‌وت و غاز، مافی مرۆڤ، كۆچ و كۆچبه‌ران.
لیژنه دارایی كه لیژنه‌یه‌كی هه‌ستیاره‌و رۆڵی ده‌بێت له پرسی بودجه‌دا، پێنج ئه‌ندامی كوردی تێدان كه بریتین له: ئیخلاس دلێمی و دانا عه‌بدولغه‌فور لە فراكسیۆنی پارتی، دیلان غه‌فور له فراكسیۆنی یه‌كێتی، رێبوار كەريم له فراكسیۆنی رەوتی هەڵوێست، جەمال كوچەر له فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی.