حكومه‌تی عێراق: نه‌ته‌نیاهو هه‌وڵی له‌باربردنی ئاگربه‌ست ده‌دات
  2026-04-08     

وته‌بێژی حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات و پێشی وایه‌ حکومەتەکەی نەتەنیاهو "بە ئەنقەست هەوڵی لەباربردنی ئاگربەست" ده‌دات.

ئاوێنه‌: باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، لە راگەیه‌ندراوێکدا وتی "عێراق بە توندی ئیدانه‌ی ئەو هێرشە دڕندانە دەکات کە سوپای داگیرکەر ئەنجامی داون و خەڵکی مه‌ده‌نی لە چەندین شاری لوبنان و لەنێویشیاندا بەیروتی پایتەخت کردوەتە ئامانج، کە بەهۆیانەوە سەدان کەس بونەتە قوربانی."

 ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، "بەردەوامیی ئیسرائیل لەسەر ئەم رێبازە دوژمنکارییە، سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چەسپاندنی ئاگربەست، بەڵگەیەکی رونە لەسەر پیلانگێڕییەکانی حکومەتەکەی نەتەنیاهو بۆ له‌باربردنی ئاگربەست و پێشێلکردنی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکان و تێکدانی ئاشتیی جیهانی."

 هه‌روه‌ها داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، رێکخراوە جیهانییەکان و وڵاتانی زلهێز کردوە کە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبگرن و رێگری بکەن لە ئەنجامدانی "تاوانی زیاتر"، هەروەها بە هەمو هێزێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی خەڵکی مه‌ده‌نی.

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×