سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری ده‌دات كه ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، ئه‌وا وه‌ڵامی توندییان ده‌بێت بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریكا له ناوچه‌كه.
ئاوێنه: سوپای پاسدارانی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هێشتا چه‌ند سه‌عاتێك به‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستدا تێنه‌په‌ڕی بو، رژێمی ئیسرائیل ده‌ستی كرد به كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دڕندانه له به‌یروت.
سوپای پاسدارانی ئێران وتوشیه‌تی، هۆشداری توند ده‌ده‌ینه ئه‌مریكای په‌یمان شكێن و هاوبه‌شی زایۆنیزم كه ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی په‌شیمانكه‌ره‌وه‌مان بۆ ده‌ستدرێژیكاران له ناوچه‌كه ده‌بێت.