کوشتار لەلوبنان: ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئیسرائیل بۆ ٢٥٤ کەس بەرزبووەوەو زیاتر لە ١١٠٠ کەسیش بریندارن
  2026-04-08       188       

ئەمڕۆ لوبنان رووبەڕووی قورسترین هێرشی ئیسرائیل بوەوە، ٢٥٤ کوژراون‌و ١١٠٠ کەسیش برینداربوون‌و شەپۆلێی نوێی ئاوارەبوونیش ئەو وڵاتەت گرتەوە.

 

ئاوێنە: ئیسرائیل ئەمڕۆ لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە قورسترین شەپۆلی بۆردومانەکانی بۆ سەر سەرتاسەری لوبنان دەستپێکرد، بەپێی ئامارەکانی بەرگری شارستانی لوبنان، ئەمڕۆ لانیکەم ٢٥٤ کەس کوژراون و هەزار و ١٦٥ کەسیش برینداربوون.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، زیاتر لە 100 ناوەندی فەرماندەیی حزبوڵای لوبنان و دامەزراوە سەربازییەکانی لە بەیروت و دۆڵی بێقاع و باشووری لوبنانیان داوە .

قەیرانەکە ئاڵۆزتر دەبێت، چونکە بەپێی زانیارییەکان حزبوڵڵا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشەکانی بۆ سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان ڕاگرت و پێیوابوو ئاگربەستەکە لوبنانیش دەگرێتەوە، بەڵام بنیامین ناتانیاهۆ ڕوونی کردەوە کە ڕێککەوتنی وەستاندنی شەڕ لەگەڵ ئێران پەیوەندی بەلوبنانەوە نییەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەهەمان شێوەی رۆژانی پێشوو بەردەوام دەبن.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەک کە ناوی نەهێنراوە، بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی ڕاگەیاندووە، ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر لوبنان بەردەوام بن، ئێران لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئەمریکا دەکشێتەوە.

هاوکات، دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ بەپەیامنێری کەناڵی PBی ڕاگەیاند "ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکاو ئێران. ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لەلوبنان ناگرێتەوە، لوبنان بەهۆی حزبوڵایەوە لەڕێککەوتنەکەدا نییە".

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×