سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا
  2026-04-08       216       

محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، رایگه‌یاند،  بكەرانی ئه‌و هێرشەی نزیك هەولێر ده‌ستگیركراون كە ئەفسەرە فەرەنسییەكەی تیادا كوژرا.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوه‌ پێگەیشت، تیادا باسیان لە دۆخی گشتی ناوچەکە و پێشهاتەکانی ئەم دواییە و هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان کردووە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە پابەندبوونی حکومەت به‌ پاراستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و فەرەنسا کردەوە.

سودانی تیشکی خستووەتە سەر هەوڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و سەرکەوتنەکانیان لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە شوێنێکی نزیک هەولێری کردە ئامانج و ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی لێبون و لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی فەرەنسی گیانی لەدەستدا. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە جەخت لەسەر پابەندبونی حکومەت دەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی جێبەجێکردنی یاسا لە سەرتاسەری عێراقدا.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×