ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی دۆناڵد ترەمپ بیر لەوە دەکاتەوە هێزەکانی لە هەندێک وڵاتی ناتۆ بکشێنێتەوە، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه وڵاتانی ناتۆ له شه‌ڕی دژی ئێران پشتیوانیان هێرشی ئه‌مریكایان نه‌كرد.
ئاوێنە: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بیر لە پلانێک دەکاتەوە بۆ سزادانی هەندێک لە ئەندامانی ناتۆ کە پێیوایە لە کاتی شەڕی لەگەڵ ئێران‌دا پشتیوانییەکی پێویستیان بۆ واشنتن و ئیسرائیل نەکردووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەو پێشنیازە بریتییە لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی هاوپەیمان و جێگیرکردنیان لەو وڵاتانەی کە پاڵپشتی زیاتریان بۆ هەڵمەتە سەربازییەکە کردوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لەبارەی ناتۆ له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی "X" نوسیویه‌تی، "وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵمان نەبون ئەوکاتەی پێویستمان پێیان بو، لەگەڵیشمان نابن کاتێک جارێکی دیکە پێویستمان پێیان دەبێتەوە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "مادام گرینلاندتان لەبیر بێت، ئەو پارچە سەهۆڵە گەورەیەی بە خراپی بەڕێوەدەبرێت".
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە ناتۆ لەکاتی شەڕی ئێران‌دا تاقیکرایەوە و شکستی هێنا.
تره‌مپ لە کاتێکدا پێشوازی لە سکرتێری گشتی ناتۆ دەکات کە شەڕی ئێران پەیوەندییەکانی ئەمریکای لەگەڵ ئەندامانی دیکەی ناتۆ پاڵ بە قەیرانەوە ناوە، هەڕەشەی کشانەوەی لە هاوپەیمانێتیه‌كه کرد و ڕەخنەی لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی گرت و وتی، "پشتیوانیان بۆ هەڵمەتی دژ بە ئێران بەس نییە".
باسكردن له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ناتۆ له‌كاتێكدایه كه وڵاتانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه پشتیوانیان له ئه‌مریكا و ئیسرائیل نه‌كرد بۆ سه‌ر ئێران كه ماوه‌ی 40 رۆژی خایاند و دوێنێ چوارشه‌ممه ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته راگه‌یه‌ندرا.