وەزارەتی دارایی: بەغدا بەشێک لە پارەی مووچەی مانگی ئاداری بڕیوە
  2026-04-09       205       

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق لە تەمویلی مووچەی مانگی ئاداردا، بڕی زیاتر لە 21 ملیار دیناری نەناردووە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 09ـی نیسانی 2026، راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئازار، وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ بڕی 21 ملیار و 407 ملیۆن و 595 هەزار و 375 دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی ئادار نەناردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، ئەو بڕە پارەیەی نەنێردراوە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×