مه‌سعود پزیكشیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختده‌كاته‌وه كه هێرشی دوباره‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان پێشێلكردنی ئاشكرای رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته.
ئاوێنه: مه‌سعود پزیشكیان، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی، "ده‌ستدرێژیی دوباره‌ی رژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر لوبنان پێشێلكردنی ئاشكرای رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی ئاگربه‌سته."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر فریودان و پابه‌ندنه‌بون به گه‌یشتن به رێككه‌وتن."
سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه به‌رده‌وامی ئه‌م هه‌نگاوانه، دانوستان بێ واتا ده‌كات.
پزیشكیان وتوشیه‌تی، ده‌ستی ئێمه له‌سه‌ر په‌له‌پیتكه‌ی چه‌كه‌كان، ئێران "هه‌رگیز برا و خوشكه لوبنانییه‌كانی به‌ته‌نیا جێناهێڵێت."