محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران جه‌ختده‌كاته‌وه كه لوبنان و ته‌واوی به‌ره‌ی مقاوه‌مه به‌شێكی دانه‌بڕاون له ئاگربه‌ست و پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌ش باجی گه‌وره‌و وه‌ڵامی توندی به‌دوادادێت.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له په‌یامێكدا له تۆڕی ئێكس وتی"لوبنان و تەواوی به‌ره‌ی مقاوه‌مه، وەک هاوپەیمانانی ئێران، بەشێکی دانەبڕاون لە ئاگربەست، ئه‌وه‌ش به‌پێی خاڵی یه‌كی پێشنیارە 10 خاڵییەکەی ئێران."
به‌قسه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، "شه‌هباز شه‌ریف، سەرۆک وەزیرانی پاكستان بەئاشکرا و بەڕونی جەختی لەسەر پرسی لوبنان کردۆتەوە بۆیه هیچ بوارێك بۆ نکۆڵیکردن و پاشەکشەکردن نەماوەتەوە."
قاڵیباف جه‌ختی كردۆته‌وه "پێشێلکردنی ئاگربەست باجی گه‌وره‌و وەڵامی توندی بەدوادا دێت. دەستبەجێ ئاگرەکە بکوژێننەوە."