كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هیچ كه‌شتییه‌ك به گه‌روی هورمزدا تێنه‌ڕیوه.
ئاوێنه: كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوز به پشتبه‌ستن به داتاكانی كۆمپانیای كلپه‌ر، كه تایبه‌ته به شیكردنه‌وه‌ی داتاكانی باركردن، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هیچ كه‌شتییه‌ك به گه‌روی هورمزدا تێنه‌ڕیوه.
به‌پێی داتاكانی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كه‌شتییه‌كی چینی له ریزێكی دوردرێژدا وه‌ستاون بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی تێپه‌ڕین به گه‌روه‌كه‌دا، به‌ڵام دۆخه‌كه به‌ته‌واوه‌تی ناڕون و ئاڵۆزه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی بی بی سی، له شه‌وی سێشه‌ممه‌وه‌و هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، لانیكه‌م حه‌وت كه‌شتی به گه‌روه‌كه‌دا تێپه‌ڕیون كه دوانیان باری نه‌وت و مادده كیمیاییه‌كانیان هه‌ڵگرتوه.
پێشتر هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم ئەو کەشتییانە کرد کە بە گەرووی ستراتیژیی هورمزدا تێدەپەڕن و ڕایگەیاند، بەهۆی هەبوونی مین لە ڕێڕەوی ئاسایی‌دا، دەبێت ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.
هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای ده‌ستبه‌جێ كردنه‌وه‌ی گه‌روه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام دوێنێ چوارشه‌ممه، رۆژی دوای راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، ئێران هۆشداری دا له‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌شتییه‌ك به‌بێ مۆڵه‌تی سوپای پاسداران به گه‌روه‌كه‌دا تێپه‌ڕێت، ده‌كرێته ئامانج.
شه‌وی رابردوش كارۆلاین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، تره‌مپ چاوی له‌وه‌یه ده‌ستبه‌جێ گه‌روی هورمز بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ناوه‌ندیی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زانیارییه ده‌ریاییه‌كان، به‌رله شه‌ڕ، رۆژانه به‌تێكڕا 138 كه‌شتی به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون.
به‌پێی بی بی سی له ئێستادا نزیكه‌ی 800 كه‌شتی له ناوچه‌كه گیریان خواردوه.