دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە ترەمپ تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بووە، برازاکەی دەڵێت "نازانێت لەکوێیەو لەگەڵ کێ قسە دەکات"
  2026-04-09       461       

ماری ترەمپی برازای دۆنالد ترەمپ باس لەوە دەکات کە ترەمپ وەکو باوکی تووسی زهایمەر بووەو دەڵێت "هەندێکجار  "نازانێت لەکوێیەو لەگەڵ کێ قسە دەکات".

 

ئاوێنە: خوشکەزای دۆناڵد ترەمپ ، ماری ترەمپ، سەبارەت بەو مشتومڕانەی لەبارەی یادەوەری سەرۆکی ئەمریکا لەئارادایە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە "هەمان نیشانەکانی نەخۆشی زەهایمەری وەک باوکی" تیا دەرکەوتووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری نیویۆرک سەبارەت بە دۆناڵد ترەمپ وتی "هەندێکجار وا دیارە لەکات‌و شوێندا سەری لێ شێوابێت" ، ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها سەرنجی داوە "هەمان نیگای سەرلێشێواوی" پێوەدیارە کە باپیرەی (باوکی ترمپ) هەیبوو.

 ماری ترەمپ، ڕەفتاری مامی بەراورد کردووە بەو نیشانانەی کە لەفرێد ترەمپی گەورەدا بینیویەتی، کە تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بووەو لە ساڵی ١٩٩٩دا کۆچی دوایی کردووەو دەڵێت ""کات هەیە سەیری دەکەم وەک ئەوە وایە باپیرم ببینم، هەمان نیگای سەرلێشێواوی ئەوی پێوە دیارە"

هەروەها لە لێدوانەکانی دیکەدا ئاماژەی بە خراپتربوونی کێشەکانی بیرەوەریی کورتخایەن و کۆنترۆڵکردنی دەرونی کردووەو دەڵێت "پێدەچێت هەمیشە نەزانێت لە کوێیە و لەگەڵ کێ قسە دەکات".

ئەو قسانەی ماری ترامپ دوای ئەوە دێت کە دەنگۆی ئۆنلاین سەبارەت بە تەندروستی ترەمپ بەهۆی هەواڵی سەردانەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی لەجەژنی "هەڵسانەوەی مەسیح"دا سەریهەڵدا. کۆشکی سپی سەردانەکەی ڕەتکردەوەو بەتوندی وەڵامی ئەو تۆمەتانەی دایەوەو ماری ترەمپی بە"شکستخواردوو" ناوبرد کە "لەهیچ تێناگات".

ترەمپ خۆی ڕەتیدەکاتەوە هیچ کێشەیەکی بیرەوەری هەبێت و دەڵێت پەیوەندی بەنەخۆشی بیرچوونەوەی باوکیەوە نییە.

سەرەڕای نیگەرانییەکانی خێزانەکەی‌و تووشبوونی باوکی بەنەخۆشی بیرچوونەوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی پزیشکی سەربەخۆ سەبارەت بەبارودۆخی دۆناڵد ترەمپ نەخراوەتەڕوو. تا ئەو کاتەی پشکنینی پزیشکی تەواو بڵاودەکرێتەوە، پرسیارەکان سەبارەت بەتەندروستی ناوبراو بەکراوەیی دەمێننەوەو مشتومڕەکە لەناکۆکی خێزانی و مشتومڕی سیاسیدا تێکەڵ بووە.

مایۆ کلینیک، کە ناودارترین‌و متمانەپێکراوترین نەخۆشخانەی ئەمەریکایە، جەخت لەوە دەکاتەوە ناوبەناو لەبیرچوون یان سەختی تەرکیزکردن دەتوانێت بەشێکی ئاسایی بێت لەپیربوون‌و نیشانەی زەهایمەر نین. جیاکارییەکە پێویستیبە هەڵسەنگاندنی ورد هەیە لەلایەن پسپۆڕانەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×