كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر داوا له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكه‌ن.
ئاوێنه: كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر، له په‌یامێكدا بۆ به‌بۆنه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، رایگه‌یاند، تره‌مپ له وتاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌دا به ئاشكرا باسی له هاوپه‌یمانی و هازكاریی هێزه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ "هەندێک لە ڕەوتە دژبەر و جوداخوازە کوردییەکانی ناوچەکە کرد."
كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر پێی وایه بونی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌رێم "تێگەیشتنی چەوتی لە پەیوەندییە باشەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان زیاد کردوە" و هه‌روه‌ها "جگه له نائارامی و تەنانەت خیانەت بە هەرێمی کوردستانی عێراق، هیچی تری لێ شین نەبوە."
وتوشیه‌تی "ئەم ڕاستییە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ئەمنیی سێ قۆڵیی نێوان ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراقیشدا چەندین جار ڕەزامەندی لەسەر دراوە و جەختی لێ کراوەتەوە."
كونسوڵخانه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه قسەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا "نیشانیداوه" كه حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان "پەنابەری ئاسایی نین" بەڵکو "گروپگەلێکی چەکدارن" و "لە خزمەت ئامانجە ئەمریکی-سەهیۆنییەکانن دژی ئێران."
هه‌روه‌ها داوای له به‌رپرسانی هه‌رێم كردوه "هەنگاو بنێن بۆ پێداچونەوە بە بونی" حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا له‌نێو خاكی هه‌رێم و وتویه‌تی"ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ دادگایی‌کردن و دەرکردنیان بە تاوانی سیخوڕیکردنی ئاشکرا بۆ ئەمریکا و ڕژێمی سەهیۆنی."