سان سارەڤان
پێم سەیرە جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دادەنەوێتەوە بۆ ھەڵگرتنی پارچە کاغەزێک، چونکە گۆڕانی ژینگەیی ھێندە مەترسیدارە، ئەم کارە رەمزییانە بارتەقای ھیچ شتێک ناکاتەوە جگە لە پاساو ھێنانەوە بۆ تێکدانی ژینگەی شارەکانی ھەرێم.
ژینگە پارێزی پێویستی بە کرداری گەورەیە، لەسەر ئاستی لێپرسراوێتی و دەستەلاتە باڵاکەی وەک پێگەی بەرێزتان. ئەوەتا لافاو دڵی شارەکانی تەنیوە لەم وەرزەدا، ھەرگیز پرسیاری ئەوەت لە خۆت کرووە بۆ چی ئەم لافاوانە بوونەتە کارەسات بۆشارەکان؟ سەڕەڕای ئەوەی لە ڕابرددودا ئەم رێژەیە لە بارانبارین ھەبووە و زیاتریش؟
وەڵامەکەی لای کەسانی ئاسایی زۆر ڕوونە، وەک تێکدانی بەرزایی و شاخ ، کەمی سەوزایی و دار درەخت، گۆڕینی ڕاڕوەی ئاوی و نەبوونی مەنھۆڵی پێویست و خزمەتگوزرییەکان ، بە کۆنکڕێت کردنی شارەکان، فراوانخوازی لە بیناسازی لەسەر ناوچەی کشتوکاڵی و ناوچە پارێزراوەکان ھەروەھا یاریکردن بە ماستەرپلانی شارەکان.
لە لایەکی ترەوە، بوونی ھۆشیاری و خوێندەواری میدیایش زۆر گرنگە رەچاو بکرێت لە کاتی کارەساتەکاندا کە تێیدا گوزەر دەکەین.