ناتانیاهۆ داوای گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لوبنان‌‌ دەکات
  2026-04-09       179       

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رەزامەندی خۆی بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی لوبنان لەزووترین کاتدا دەربڕی، ئەمەش لە وەڵامی ئەوەی کە بە "داواکاری دووبارەبووەوە"ی لایەنی لوبنانی وەسفی کرد.بەڵام چەکداماڵینی هەسەدەش دەوێت، بەڵام چەکداماڵینی حزبوڵاشی دەوێت.


ئاوێنە: ناتانیاهۆ رایگەیاند کە لەمیانی کۆبوونەوەی کابینەی ئەمنیدا ڕێنمایی دەرکردووە بۆ دەستپێکردنی ئەو دانوستانانە، ئاماژەی بەوەش دا کە ئەوان گرنگی بەچەکداماڵینی حزبوڵاو دامەزراندنی پەیوەندیی ئاشتیانە لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان دەدەن.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل ئەو بانگەوازەی ئەمڕۆی سەرۆکوەزیرانی لوبنان بۆ داماڵینی چەکی ناحکومی لەبەیروت "بەرز دەنرخێنێت". ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەڵوێستێکی لوبنان کە هاوتەریبە لەگەڵ ئەو مەرجانەی کە تەلئەبیب بۆ هەر پرۆسەیەکی دانوستان دایدەنێت.

کەناڵی ئێن بی سی نیوز، ئاماژە بەوە دەکەن کە ێدەچێت پاشخانێک لەپشت بڕیارەکەی نەتانیاهۆوە بووبێت، بەو پێیەی پێش بڕیارەکە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەپەیوەندییەکی تەلوفونیدا داوای لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان سنووردار بکات.

کەناڵی ئێن بی سی بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا کە ناوی نەهێنراوە، ڕایگەیاندووە کە ترەمپ ئەو داوایەی کردووە بە مەبەستی کۆمەک کردن بۆ سەرخستنی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×