بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئاگربه‌ست له لوبنان بونی نییه‌و به‌رده‌وام ده‌بن له لێدوانی حزبوڵا.
ئاوێنه: بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكدا بۆ دانیشتوانی باكوری وڵاته‌كه‌ی، جه‌ختی كرده‌وه كه "ئاگربه‌ست له لوبنان بونی نییه."
وتیشی "به‌رده‌وام ده‌بین له وه‌شاندنی گورزی به‌هێز له حزبوڵا و ناوه‌ستین تاوه‌كو ئاسایشتان بۆ ده‌گێڕینه‌وه."
نه‌ته‌نیاهو دوپاتیكرده‌وه كه ئامانجی ئیسرائیل بریتییه له چه‌كداماڵینی حزبوڵا و گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی ئاشتیانه‌و هه‌میشه‌یی له‌نێوان ئیسرائیل و لوبنان.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، نه‌ته‌نیاهو پێی راگه‌یاندوه، ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان كه‌م ده‌كاته‌وه.